نرخی زێڕ دابەزی

PM:02:09:26/10/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٧٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک چوار بۆ شەش هەزار دابەزیوە.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و یەک گرام بە ٨٨ دۆلار و یەک کیلۆگرام بە ٨٨ هەزار و ٣٥٢ دۆلارە.

ئەوەش لەکاتێدایەکدا، نرخی زێر لە ماوەی مانگێکدا بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی ٦١ دۆلار و ٨١ سەنت لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.

لە هەرێمیش بەهۆی نرخی دۆلارەوە نرخی زێڕ دابەزیەوە و بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک چوار بۆ شەش هەزار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە٥١٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٠ هەزار دینارە.