کەشتییەکی ئاسمانیی ناسا بە بەهای ٢٠ ملیۆن دۆلار خەریکە لە بۆشاییدا ون دەبێت

AM:11:38:25/10/2024

536 جار خوێندراوەتەوە

کەشتییەکی ئاسمانی ناسا رووبەڕووی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێتەوە، چونکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەبێ کۆنترۆڵ دەسوڕێتەوە، ئەندازیارانیش ئێستا کار لەسەر چارەسەرکردنی دەکەن.

کەشتییەکە ناوی Advanced Composite Solar Sail System یان بە کورتی ACS3ـە، کۆنترۆڵی جوڵەی خۆی لە بۆشایی ئاسماندا لەدەستدا، دوای ئەوەی تووشی کێشە بوو کاتێک هەوڵیدا چوار قۆڵەکەی بکاتەوە.

ئەندازیاران لە یەکێک لە ستوونە پێکهاتەییەکاندا کەمێک خوارییان دۆزیەوە کە بە "قۆڵ" ناسراوە و پاڵپشتی لە کەشتییەکان دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای کەشتییەکە هەبووە بۆ پاراستنی رێڕەوی خۆی.

بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ناسا سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی ئاراستەیی کەشتییەکەی لەدەستدا، کە بریتییە لە بەرێوەبردنی فەرمانیی ئاڕاستەی کەشتییەکە، ئەندازیاران کار بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی دەکەن و ئەو کەشتییە ئاسمانییە کە قەبارەکەی هێندەی مایکرۆوەیڤێک دەبێت، ٢٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە و لە ئێستادا خەریکە دەکەوێتە بۆشایی ئاسمان.

H.Y