تایبەتمەندییەکی نوێ لە واتسئەپەوە

AM:11:18:25/10/2024

14056 جار خوێندراوەتەوە

واتسئەپ خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە بەکارهێنەران دەتوانن پاکێجی ستیکەری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەشی بکەن و لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە ڕێگەی ستۆری گووگڵ پلەیەوە بۆ تاقیکەرەوەکانی تاقیکاری بەردەستە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای WABetaInfo، پێشبینی دەکرێت ئەم تایبەتمەندییە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران بکات بۆ ڕێکخستنی ستیکەرەکان لە یەک پاکێجدا لەبری ئەوەی لە بەشی "دڵخوازەکان" هەڵیانبگرن.

ئەم تایبەتمەندییە لە نوێترین وەشانی تاقیکاری بەرنامەی واتسئەپ لەسەر ئەندرۆید بینرا، دوای دروستکردنی پاکێجی ستیکەر، بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی لەگەڵ هاوڕێیان یان لە گروپەکاندا بڵاوی بکەنەوە، ئەمەش ڕێگە بە کەسانی دیکە دەدات بە یەک کلیک تەواوی پاکێجەکە دابەزێنن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە تاک ستیکەر هەڵبگرن.

تایبەتمەندی هاوبەشکردنی پاکێجی ستیکەر هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و بڕیارە لە نوێکردنەوەیەکی داهاتوودا بۆ ئەپەکە بخرێتە بەردەست.

جگە لەوەش، واتسئەپ لەم دواییانەدا تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ژمارەی پەیوەندییەکان تەنها لە بەرنامەکەدا هەڵبگرن، جیا لە لیستی پەیوەندییەکانی ناو مۆبایلەکە.

هەروەها واتسئەپ خەریکی تاقیکردنەوەی دۆخی نوێی شەوانە لەسەر شاشەی مۆبایلەکانی AMOLED، بەو پێیەی ئەم دۆخە تاریکتر دەبێت لە دۆخی ئاسایی تایبەتمەندی رووناکی شەوانە، کە یارمەتی کەمکردنەوەی درەوشانەوەی شاشە و کەمکردنەوەی فشار چاو دەدات لەکاتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە لە بارودۆخی کەم ڕووناکیدا.
H.Y