بەشێک لە تایبەتمەندییە بەسوودەکانی وەشانی iOS 18.1

PM:03:37:24/10/2024

2724 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەران پێشبینی بەردەستبوونی وەشانە نوێیەکەی iOS 18.1 لە هەفتەی داهاتوودا دەکەن، لەنێویاندا تایبەتمەندی و گۆڕانکارییەکان کە بەهۆی زیرەکی دەستکرد و چارەسەری کێشەکان و نوێکارییەکانەوە کاردەکەن.

تایبەتمەندییە زیرەکییە دەستکردەکانی ئەپڵ ئامرازی نووسینی زیرەک دابین دەکات کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە وەرگێڕان و راستکردنەوە و کورتکردنەوەی دەقەکان.

ئەم ئامرازانە لە زۆرێک لە بەرنامەکاندا بەردەستن کە پشت بە نووسین دەبەستن، هەروەها رێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەقەکان دووبارە بە دروستی دابڕێژنەوە، ئەمە جگە لە باشترکردنی رێزمان و شێوازی زمانەوانی.

هەروەها ئەم تایبەتمەندیانە ئامرازی Summarize لەخۆدەگرن بۆ دروستکردنی پوختەی کوالیتی بەرزی هەر دەقێکی نووسراو، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامرازێکی بەنرخی بەڕێوەبردنی کات و ناوەڕۆک، ئەم نوێکارییە پێشکەوتنی گەورە بە یاریدەدەری دەنگی سیری دەبەخشێت.

لە رووی دیزاینەوە، رووناکییەکی درەوشاوە لە دەوری لێواری شاشەکە دەردەکەوێت کە کارلێک لەگەڵ دەنگی بەکارهێنەر دەکات، ئەمەش کاراکتەرێکی سەرنجڕاکێشتر بە سیری دەبەخشێت هەروەها تایبەتمەندی "تایپ تو سیری" زیادکراوە، کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە نووسین داواکارییەکان دابنێن لەبری قسەکردن، کەبژاردەیەکی گونجاوە بۆ ئەو شوێنانەی کە قسەکردن تێیاندا قورسە.

بەم نوێکارییە، یاریدەدەری زیرەکی سیری زیرەکتر دەبێت لە تێگەیشتن لە زمان بە شێوەیەکی نەرم و نیان و دەتوانێت بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان بکات تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەر دوودڵ بێت، یان بیرۆکەکانی بگۆڕێت لەکاتی قسەکردندا.

تایبەتمەندییە نوێیەکان بریتین لە خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی تر، وەک بەرنامەی وێنەکان، کە بەکارهێنەران دەتوانن بە بەکارهێنانی وەسفی دەقی سادە بەدوای وێنە و ڤیدیۆدا بگەڕێن، هەروەها تایبەتمەندی سڕینەوە باشتر کراوە، کە توخمە سەرقاڵکەرەکان لە وێنەکاندا لادەبات، ئەمەش ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەران دەکات بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان بە شێوەیەکی پیشەییتر.

جگە لەوەش تایبەتمەندی Reduce Interruptions ناسێنراوە کە تەنها گرنگی بە گرنگترین ئاگادارکردنەوەکان دەدات کە دەگەنە شاشەی مۆبایلی بەکارهێنەر.

تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی زیرەک لە بەرنامەکانی پۆست و نامە ناردن وەڵامی زیرەک دەداتەوە لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی نامەکان، ئەمەش پرۆسەی وەڵامدانەوە خێراتر دەکات و کات پاشەکەوت دەکات.

سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، نوێکردنەوەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان دەکات، کە رێگە دەدات پەیوەندییەکان راستەوخۆ تۆماربکرێن و بگۆڕدرێن بۆ دەق لە رێگەی بەرنامەی Notes، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی ئەزموونی بەڕێوەبردنی پەیوەندی و زانیارییەکان.

لە رووی کامێراوە، نوێکردنەوەکە پێشکەوتنی وەک Camera Control ـی زیادکرد کە رێگە بە گۆڕینی خێرا دەدات بۆ کامێرای پێشەوەی ئامێرەکانی ئایفۆن.

H.Y