هەشت سوودی گوڵەبەڕۆژە کە وادەکات ڕۆژانە بیخۆیت

PM:12:34:24/10/2024

20048 جار خوێندراوەتەوە

گوڵەبەڕۆژە جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، سەرچاوەیەکی بەهێزی ماددە خۆراکیەکانە، لەوانەش ڤیتامین و کانزا و ترشە چەورییە پێویستەکان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " The Times Of India" دا ئاماژەی پێکراوە کە گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان بە تایبەتی ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین E یان تێدایە کە دژە ئۆکسێنەرێکە و یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات هەروەها گوڵەبەڕۆژە سەرچاوەیەکی باشی مەگنیسیۆم و سیلینیۆم و زینکە کە هەموویان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە ئەرکە جیاوازەکانی جەستەدا.

پسپۆرانی بواری تەندروستی هەشت سوودی گوڵەبەڕۆژەیان ئاشکرا کردووە کە وا دەکات ڕۆژانە بیخۆیت، دیارترینیان بریتین لە:

١. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ چەوری تەندروست:

گوڵەبەڕۆژە ڕێژەیەکی زۆر لە چەورییە تەندروستەکانی تێدایە، بەتایبەت ترشی چەوری ئۆمیگا ٦ کە پێویستە بۆ کارکردنی مێشک و گەشەی خانەکان. خواردنیان بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتیدەرە بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.

٢.سەرچاوەیەکی نایابی پڕۆتینە:

پرۆتین یارمەتی چاککردنەوەی ماسولکەکان و گەشەکردن و کارکردنی گشتی جەستە دەدات.

٣. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان:

گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزای پێویست وەک ڤیتامین Eو مەگنیسیۆم و سیلینیۆم، ڤیتامین Eوەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکات، خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت، لەکاتێکدا مەگنیسیۆم و سیلینیۆم ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە کارکردنی ماسولکەکان و بەرگری جەستە و تەندروستی دڵ.

٤. تەندروستی دڵ باشتر دەکات:

گوڵەبەڕۆژە مادەی فیتۆستیرۆل لەخۆدەگرێت، کە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن، بەم شێوەیەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

٥. باشترکردنی سیستمی بەرگری جەستە:

ئاستی بەرزی ڤیتامینE و زینک و سیلینیۆم کە لە تۆوی گوڵەبەڕۆژەدا هەیە بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش. ڤیتامین E وەڵامی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا زینک و سیلینیۆم پاڵپشتی گەشە و کارکردنی خانەکانی بەرگری دەکەن.

٦. باشکردنی تەندروستی پێست:

گوڵەبەڕۆژە یارمەتی خۆراکدانی پێست دەدات، پێست بە نەرم و درەوشاوەیی دەهێڵیتەوە، یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی.