نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەرزبووەوە

AM:10:34:24/10/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشە دوو هەزار و ٧٣٥ دۆلار و لە هەرێمیش یەک مسقاڵ زێڕ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک گرام زێڕ بە ٨٧ دۆلار و ٩٥ سەنت و یەک کیلۆگرامیش بە ٨٧ هەزار و ٩٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێر بەرزبووەتەوە و یەک مسقاڵ زێڕ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٣ هەزار دینارە.