خوێن بەربوونی لوت چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

PM:03:30:18/07/2021

6092 جار خوێندراوەتەوە

خوێن بەربوونی لوت یەکیکە لەو حاڵەتانەی بەشێک لە خەڵکی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە وەرزی هاویندا، کاتێك ڕوودەدات کە شانەکانی ناو لوت زیانیان پێ دەگات.

هۆکارەکانی جیاوازییان هەیە لە یەکیک بۆ یەکێکی دیکە، هەندێک کەس بەهۆی هەوای وشک یاخود خورانی زۆری لوت یاخود بەکارهێنانی دەرمانەکانی وەک ئەسپرین کە دژە مەینی خوێنە، هەندێک جاریش بەهۆی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەوە و ڕوودەدات و نەخۆشییەکانی وەک بەرزە پەستانی خوێنیش کاریگەرییان دەبێت لەسەر ڕوودانی حاڵەتەکە.

چۆن چارەسەری دەکەیت و خوێنەکە ڕادەگریت؟

کاتێک توشی بەربوونی خوێنی لوتت بویت پێویستە بەشێوەیەکەی ڕیک دابنیشیت کە پشتت ڕێک بێت و سەرت بۆ پێشەوە بێت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لەوەی خوێنەکە بچێتە قورگتەوە، پاشان بە هەردوو پەنجە بەشە نەرمەکەی لوتت بگرە، هەندێک جار دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی پارچەیەک سەهۆڵەوە بۆ سەر لوت و ناوچەوان وابکەیەت خوێنەکە بوەستێت.

جێگەی ئاماژەیە کە پێویستە ماوەکە زیاتر لە ٢٠ خولەک درێژە نەکێشێت هەر کاتێک زیاتر لە کاتی خۆی خایاند پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.