هۆکارەکانی ئارەق نەکردنەوە

PM:04:21:20/10/2024

4656 جار خوێندراوەتەوە

هەموومان بێزار دەبین بەهۆی ئارەقەکردنەوەیەکی بەردەوام، بەڵام حاڵەتێک هەیە کە تەواو پێچەوانەیە، کە لەم ماوەیەدا مرۆڤ تووشی ئارەقەیەکی زۆر کەم دەبێت و کەمییەکی توندی هەیە لە دەردراوەکانی ئارەقە کە پێویستی بە چارەسەرە.

بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی msdmanuals بڵاوکراوەتەوە، زۆرجار ئارەقەکردنەوە لە ناوچەیەکی دیاریکراوی جەستەدا سنووردار دەبێت و هۆکارەکانی جیاوازن، بەناوبانگترینیان بریتین لە:

١.بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر

٢.هەوکردنی پێست بەتایبەتی بەهۆی پەتاوە

٣.هەوکردنی توند

٤.نەخۆشی رۆماتیزم

٥.تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشی شیۆگرێن

٦.کێشە و نەخۆشیەکانی ئارەقەرژێن

٧.نەخۆشی دەمارەکانی شەکرە: رەنگە هەندێک دەرمان ببنە هۆی ئەم کێشە قورسە، لە ئەنجامی تێکچوونی دەمارەکان

رەنگە هەندێک کێشەی بۆماوەیی و جینات ببنە هۆی ئەم کەموکوڕییە لە ئارەقکردنەوەدا حاڵەتێک هەیە کە پێی دەوترێت ئەنهادرۆس.

٨.هەروەها جەڵتەی تیشکی خۆر دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەقکردنەوە.

پزیشکی پسپۆر سروشتی حاڵەتەکە و هۆکاری پشتەوەی دیاری دەکات، هەروەها دەتوانرێت بە پێی پلانی پزیشک و دەستنیشانکردنی کێشەکە، چارەسەری بۆ بکرێت، لە رێگەی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

H.Y