یاریزانێک مستیلەی ئەڵماسی بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکەی ئامادەکردووە

AM:11:32:14/10/2024

476 جار خوێندراوەتەوە

رایا مستیلەیەکی لە ئەڵماس و زێڕ بۆ ئەو یاریزانانە ئامادەکردووە کە بە هاوبەشی بوون بە براوەی یۆرۆی 2024.

بوون بە پاڵەوانی یۆرۆی 2024 لە یادەوەری ئیسپانییەکان بەرز دەنرخێندرێت و داڤید رایای گۆڵچی هەڵبژاردەکە بەهۆی ئەوەی خۆی لە خانەوادەیەکی زێڕەنگرە دیارییەکی گرانبەهای بۆ ئەو یاریزانانە ئامادە کردووە کە بەیەکەوە جامی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا.

گۆڵچییە ئیسپانییەکە لەچاوپێکەوتنێکد ئاشکرایکرد، بیرۆکەی پێشکەشکردنی دیارییەک بە بۆنەی بردنەوەی جامی یۆرۆ بە هاوڕێکانی لە وەرزشەکانی دیکەوە وەرگرتووە تا بۆ هەمیشە لە خەیاڵیاندا بمێنێتەوە.

رایا وتی: ئەو خەڵاتەی ئامادەمکردووە بریتییە لە مستیلەیەک کە لە ئەڵماس و زێڕ دروستکراوە و پێشکەشی ئەو یاریزانانەی هەڵبژاردەکەم دەکەم کە بە هاوبەشی یۆرۆمان بەدەستهێنا، لەبەر ئەوەش هەر مستیلەیەک ژمارە و ناوی یاریزانەکە خۆی لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ براکەی و بە هاوبەشی لەگەڵ هاوکارەکانی دیزاینی مستیلەکەیان کردووە و هەمووی بە دەستکرد نەخشێندراوە و لە ناوەراستیشدا جامی یۆرۆ کێشراوە.