ماڵپەڕێکی ئەمریکی باشترین
کەسایەتییەکانی زنجیرەی پریزن برێکی دیاریکردووە و بەپێی لیستەکە باشترین کارەکتەری ناو
زنجیرەکە "تیباگ"ـە و دوای ئەویش دوو براکە مایکڵ و لینکن لە ئاستەکانی
دووەم و سێیەمدان.
هەر بەپێی لیستەکە،
فێرناندۆ سوکری، کە نزیکترین هاوڕێی سۆفێڵد بوو لە زنجیرەکەدا، چوارەم باشترین کەسایەتی
هەبووە، دوای ئەویش خۆشەویستەکەی مایکڵ دکتۆرە سارا تانکریدی دێت.
ئەوەی کە جێگەی رەخنەی
بەشێکی زۆر لە بینەرانە، کەسایەتی ئەلێکس ماهۆن بە حەوتەم باشترین کەسایەتی ناو
زنجیرەکە دیاریکراوە و کەسایەتی پۆڵ کێڵەرمان لە پێشیەوە دێت، بەپێی ئەوەی ماهۆن
کەسایەتییەکی کاریگەر و بەهێز و زیرەکی هەبوو.
زنجیرەی تەلەفزیۆنی Prison Break یەکێکە لە بەناوبانگترین و
پڕبینەرترین زنجیرەکانی هۆڵیوود و ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم وەرزی لێ بەرهەمهاتوو و دواتریش
چوار وەرزی تری لە بەرهەمهێنرا، پۆڵ شێورینگ بە بنیادنەری چیرۆکی زنجیرەکە
دادەنرێت و هەریەک لە وێنتوۆرس میلەر، دۆمینیک پورسێل، ساراهـ وەین، رۆبێرت نیپەر،
ئاماوری نۆلاسکۆ و ویلیام فیتچنەر و چەندین ئەکتەری بەناوبانگ نواندنیان تێدا
کردووە.