بە شێوەیەکی بەرفراوان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ڤۆلۆدیمیر
زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئۆتۆمبێلی نمایشی ئەدۆلف هیتلەری سەرکردەی نازییەکانی بە
بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار کڕیوە، بەپێی ماڵپەڕی هەواڵی دەنگی ئەمریکا.
ئەم چیرۆکە بۆ یەکەمجار لە ماڵپەڕێکی ساختە بە ناوی سیاتڵ
تریبیون دەرکەوت، ئەمەش بووە هۆی وروژاندنی سەرنجی میدیاکانی لایەنگری حکومەت لە رووسیا.
باس لەوە دەکرێت زێلێنسکی لە کیێڤ بینراوە کە لە ئۆتۆمبێلێکی
جۆری مێرسیدس ٧٧٠ کەی دادەبەزێت، کە لەلایەن هیتلەرەوە وەک ئۆتۆمبێلی نمایش بەکاردەهێنرا.
لە بابەتەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەمە چەند رۆژێک
دوای گەڕانەوەی زێلنسکی لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن روویداوە، کە حکومەتی ئەمریکا
پاکێجێکی هاوکاریی هەشت ملیار دۆلاریی بۆ ئۆکرانیا تەرخانکردبوو.
پەیج و ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا چەند دیمەنێکیان بڵاوکردەوە
کە دەوترێت پیاوێک کە لە سەرکردەی نازی ئەدۆلف هیتلەر دەچێت، بە شەقامەکانی ئەڵمانیادا
دەسوڕێتەوە و خەڵک پێشوازی لێدەکەن، ئەمەش هەندێکیان بە ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوەی
گەڕانەوەی دەسەڵاتی نازیەکان لە وڵاتەکەدا دەزانن.
ئەم راپۆرتە ساختەیە لەسەر بنەمای وێنەیەکی ساختەی شاشەی
پۆستێکی کەناڵی "ریالنا ڤینا" لە ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام بووە، کە وێنەیەکی
دیجیتاڵی دەستکاریکراوی تێدابوو کە ئۆتۆمبێلەکە لە بەردەم بینای ئیدارەی سەرۆکایەتی
لە کیێڤ وەستابوو، بەڵام لەگەڵ پشکنین دەرکەوت کە وێنەکە لە ئینتەرنێت دزراوە و دەستکاری
کراوە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە دەربکەوێت.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆگان نزیکەی ١٦٧ ماڵپەڕی
تایبەتمەند لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بەڕێوە دەبات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی
رووسیا دەکەن.
H.Y