خستنەڕوویەکی نوێ پلانی کۆمپانیای شاومی چینی بۆ مۆبایلێکی
زیرەک ئاشکرا کرد کە شاشەکەی دەتوانرێت بەسەر دوو بەشی بچووکدا دابەش بکرێت،
بەشەکانی بە شێوەیەکی موگناتیسی پێکەوە دەنووسێن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی 91mobiles، خستنەرووەکە باس لە مۆدێلێکی داهاتووی مۆبایلەکە دەکات، کە بەشێوەیەک
دیزاین کراوە بۆ دوو نیوەی وەکو یەک دابەش ببێت و لەرێی چەند تووڵێکی موگناتیسی
بچووکەوە لە تەنیشت یەکتر بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
هەریەک لە بەشەکانی مۆبایلەکە دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ
بەکاربهێنرێت، بەشەکانی دەشێت بچەرخدەشێت بچەرخێنرێن و وەک ئەوە دەربکەوێت کە مۆبایلەکە
شکاوە و ٣٦٠ پلە بە چواردەوری یەکدا دەخولێنەوە.
هەروەها لە بەڵگەنامە فەرمییەکانی شاومی ئاماژەیان بەوە
کردووە کە دیزاینەکەی رێگە بە بەکارهێنانی جیاواز دەدات بۆ ئەم مۆبایلە لە هەردوو
بەشەکاندا، واتا دەکرێت بۆ نموونە لە بەشێکیانەوە وێنە بگریت یان ڤیدیۆ تۆمار بکەیت
لە کاتێکدا لە بەشەکەی تریانەوە سەیری فیلم دەکەیت.
جێگای سەرنجە ئەم دیزاینە تا رادەیەک هاوشێوەی ئەو شێوازە
دیزاینەیە کە نۆکیا لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزاردا پەیڕەوی لێکرد کاتێک لە پێشەنگی
کۆمپانیاکانی مۆبایلدا بوو، مۆبایلی "نۆکیا٣٢٥٠".
H.Y