توێژینەوەیەک: یەک شەو کەمخەویی دوو هەفتە کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات

PM:04:50:10/10/2024

2536 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خراپی باری دەروونی یان کەمخەوی شەوانە رەنگە کاریگەری لەسەر مێشک هەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.

بە پێی "روسیا تودەی"، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە مێشکمان راستەوخۆ وەڵامی رووداوەکانی ژیانی رۆژانە ناداتەوە، بەڵکو لەبری ئەوە وردە وردە کاریگەری دەکەوێتە سەر و ئەمەش لە رەفتارماندا رەنگ دەداتەوە، تێکچوونی خەوی شەوێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر سەرنج و بیرەوەریت هەبێت بۆ ماوەی دوو هەفتە.

لە چوارچێوەی توێژینەوە درێژخایەنەکەدا، زاناکان بە بەکارهێنانی سکان و داتای ئامێرە تایبەتمەندەکان و مۆبایلە زیرەکەکان بۆ ماوەی پێنج مانگ بەدواداچوونیان بۆ مێشک و هەڵسوکەوتی کەسێک کردووە.

بۆیان دەرکەوتووە کە کەمخەوی شەوێک کاریگەری لەسەر سەرنجی کەسەکە هەبووە، ئەمە کەمتر لە هەفتەیەک بەردەوام بووە، بەڵام ئەو ناوچانەی پەیوەستن بە یادەوەرییەوە دەتوانن تا ١٥ رۆژ بکەونە ژێر کاریگەریی کەمخەویی شەوێکەوە.

شیکارییەکە دەریخستووە کە وەرزشکردن کاریگەریی ئەرێنی بەردەوامی لەسەر شێوازی کارلێکی ناوچەکانی مێشک هەبووە، بە جۆرێک رۆژێک وەرزشی سەخت دەتوانێت یادەوەری و سەرنج بۆ ماوەی دوو هەفتە بەرز بکاتەوە.

ئانا تریانا، سەرکردەی توێژینەوەکان دەڵێت: هەڵسوکەوت و باری دەروونیمان بەردەوام بە هۆی ژینگە و ئەزموونەکانمانەوە لە قاڵب دەدرێت لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک لەبارەی وەڵامدانەوەی پەیوەندیی کارایی مێشک بۆ گۆڕانکارییە ژینگەیی و فیزیۆلۆژی و رەفتارییەکان، لە رۆژێکەوە بۆ چەند مانگێک.

H.Y