رۆناڵدۆ
نرخی فرۆشتنی کۆشکەکەی داشکاندوە بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک ئامادە نەبووە
بیکڕێت.
کریستیانۆ
رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالیخاوەنی کۆشکێکە لە ناوچەی چیچاێر لەشاری
مانچستەروماوەیەکی زۆرەبۆ فرۆشتندایناوە،لە
ئێستاشدا داشکاندنی لە نرخەکەیدا کردووە.
رۆژنامەی زە
سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتدی جێهێشت
بڕیاری فرۆشتنی ئەو کۆشکەی خۆیداوە و داوای بڕی پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار
پاوەندی کردووە بەڵام تا ئێستا نەفرۆشراوە.
ئاشکرایکردووە،
ئەستێرە پورتوگالیەکە لە ئێستادا نرخەکەی داشکاندووە بەهۆی نەبوونی کڕیارێکەوە و
نرخەکەی بۆ پێنج ملیۆن پاوەند دابەزاندووە لەپێناو ئەوەی بفرۆشرێت.
رونیشیکردووەتەوە،
ئەو کۆشەکەی کریستیانۆ رووبەڕەکەی 23 دۆنم دەبێت و حەوت ژووری نوستنی تیادایە
لەگەڵ مەلەوانگەیەکی داخراو، هەروەها یاریگای تێنس و ژووری سینەما و هۆڵی وەرزشی
لەگەڵ ساونا و شوێنی کاتبەسەربردنی تایبەت بۆ منداڵەکانی.
دەشڵێت، هۆکاری
سووربوونی رۆناڵدۆ لەسەر فرۆشتنی ئەو کۆشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەکەوێتە
ناوچەیەک ژمارەیەک ئاژەڵی زۆری تیادا دەژی و بەیانیان دەنگی ئەو
ئاژەڵانە بێزارکەر بوون.