لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک
دەخەینەڕوو بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان، بەم شێوەیەش جەستە لە نەخۆشییەکان
دەپارێزیت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " اليوم السابع " دا باس لە چەند
رێگایەک دەکات بۆ پاراستنی جەستە و پاککردنەوەی لە ژهرەکان، بەم شێوەیە:
١. رۆژانە بڕێکی
پێویست ئاو بخۆرەوە چونکە ئاو زۆر پێویستە بۆ نەهێشتنی ژەهرەکان لە جەستەدا.
٢. خواردنی
تەندروست بخۆ، ئەو خۆراکانەی کە پڕن لە ماددە خۆراکییەکان وەک میوە و سەوزە و دانەوێڵەی
تەواو یان ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتیدەرن لە پاککردنەوەی
جەستە لە ژەهرەکان.
٣. بە کەمکردنەوەی
خواردنی شەکر و خۆراکە لەقتونراوەکان جەستە لە ژهرەکان رزگاری دەبێت.
٤. ئەو خۆراکانەی
کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یارمەتی ڕێکخستنی هەرسکردن و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس
دەدەن، ڕیشاڵەکان بە ژەهرەکانەوە دەبەسترێتەوە و یارمەتی نەهێشتنیان دەدات لە ڕێگەی
کۆئەندامی هەرسەوە.
٥. وەرزشکردن یارمەتی
چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات و کرداری هەرس
باشتر دەکات هەروەها ئارەقکردنەوە یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکان دەدات لە ڕێگەی پێستەوە.
٦. کاتێکی پێویست
بدە بە جەستە بۆ ئەوەی چاک بێتەوە بە وەرگرتنی پشوویەکی باش، خەوتنی پێویست ڕێگە بە
جەستە دەدات ژهرەکان دەربکات لە جەستە.