دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن، رەنگە کیلیان مێرفی ئەکتەری بەناوبانگی
ئەمریکی و ئەستێرەی Peaky
blinders ، بە رۆڵی ڤۆڵدمۆرت بەشداری زنجیرە نوێیەکەی هاری پۆتەر بکات، بەڵام هیچ لێدوانێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە.
پێشتر ئەو رۆڵە لە زنجیرە فیلمی هاری پۆتەردا لەلایەن راڵف فینسەوە رۆڵی
گێردراوە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەشداریکردنی کیلیانیش، بەشێکی زۆری
هەوادارانی هاری پۆتەر بەپەرۆشەوەن و داوا دەکەن بە فەرمی ئەو ببێت بە یەکێک لە
ئەکتەرانی زنجیرە دراما نوێیەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کیلیان لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ فیلمە نوێیەکەی Peaky Blinders کە باس لە
چەند رووداوێکی دوای زنجیرەکە دەکات و چەندین ئەکتەری بەناوبانگ لە کاستی فیلمەکەدان.