هونەرمەندێک لە گەڵای دارەکان وێنەی سەرنجراکێش دروست دەکات

PM:03:14:09/10/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندێکی ژاپۆنی لە گەڵای دارەکان وێنەی سەرسوڕهێنەر و ئاڵۆز دروست دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی "boredpanda" هونەرمەندی ژاپۆنی لیتۆ لیف، وێنەی ئاڵۆز دروست دەکات بە بڕینی گەڵا وردەکان، بە پلەی یەکەم سەرنجی لەسەر ئاژەڵەکانە و دیمەنی بچووکی پڕ لە وردەکاری ورد لە بۆشاییەکی بچوکدا لەسەر گەڵای دارەکان دروست دەکات.

لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکردا گرنگە لەبیرمان بێت کە هێشتا هونەرمەندی ڕاستەقینە هەن کە هێشتا پارچە هونەری ڕاستەقینەی ڕەسەن دروست دەکەن.

لیتۆ لیف ئاماژەی بەوە کرد کە بیرۆکەی دەستپێکردنی پڕۆژە تایبەتەکەی دوای بینینی بابەتێک بوو سەبارەت بە هونەری بڕینی گەڵای دارەکان لەلایەن هونەرمەندێکی ئیسپانییەوە، وتی " ئەو سەرچاوەی ئیلهامەکانی من بووە و وای لێکردم ئەو هونەرە تاقیبکەمەوە"

بینەری بەشێک لە کارە هونەرییەکانی بن: