ئارەقکردنەوەی
زۆر بە تایبەت لە شەودا و دابەزینی کێش بە شێوەیەکی ناڕوون ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ
حاڵەتێکی تەندروستی سەخت وەک لیمفۆما.
بەپێی هەواڵێکی " Hindustan
Times"
جەستەی مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە ئاماژە بە بوونی کێشەی تەندروستی بکات، دەبێت هۆشیارییەکی
تەواومان هەبێت بۆ زانین و تێگەیشتن لەم نیشانانە، زۆر جار ئارەقکردنەوەی زۆری
شەوانە پشتگوێ دەخرێت،هەندێک پێیان وایە گرنگ نییە بەڵام ئەمە دەبێت بە وریاییەوە
بگیرتەبەر.
شارەزایان
دووپاتیان کردەوە کە ناوبەناو ئارەقکردنەوەی شەوانە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە یان
سترێسەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئەم ئارەقەکردنە زۆر بێت بەڕادەیەک کە جلوبەرگ و جێگەی
نوستن تەڕ بکات، ئەوە ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی، هەروەها ئارەقکردنەوەی
زۆر تەنانەت لە کەشوهەوا ساردەکانیشدا رەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی گەورە
وەک کێشەی لیمفۆماکان.
لیمفۆما جۆرێکە
لە شێرپەنجە کە کاریگەری لەسەر خڕۆکە سپییەکان دەبێت، بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگری
جەستەیە، لە ئەگەری دروستبوونی کێشەیەک لە لیمفۆماکاندا چەندین نیشانە لەسەر جەستە
دەردەکەون وەک هەست کردن بە ماندووێتی زۆر، دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی کتوپڕ،
ئارەقکردنەوەی زۆر.
پسپۆران هۆشداری
دەدەن کە ئارەقکردنەوەی زۆر بە تایبەت لە شەواندا یان لە کەشوهەوای ساردیشدا ئاماژەیە
بۆ هەبوونی کێشەیەک لە لیمفۆماکاندا، زوو دەستنیشانکردنی کێشەکە زۆر گرنگە بۆ زوو وەرگرتنی
چارەسەر.