کەمی رێژەی پۆتاسیۆم چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە؟

AM:09:13:08/10/2024

3328 جار خوێندراوەتەوە

پۆتاسیۆم ماددەیەکی خۆراکی زۆر گرنگە لە جەستەدا، بەو پێیەی بەرپرسە لە کارکردنی ماسولکەکان و دەمارەکان و دڵ، کەمی ئاستی پۆتاسیۆم کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەیە.

لە ماڵپەڕی " Hindustan Times" بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکات دابەزینی زۆری ئاستی پۆتاسیۆم بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، دەبێتە هۆی نارێکی لێدانی دڵ، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە سەرگێژخواردن یان بێهۆشبوون بکەیت، پێویستە ئاستی پۆتاسیۆم بپارێزیت چونکە ماسولکەکان و خانە دەمارییەکان و دڵت بە باشی کاردەکەن کاتێک ئاستی پۆتاسیۆم باش بێت.

نیشانەکانی کەمی پۆتاسیۆم بریتین لە:

١. گرژبوونی ماسولکەکان و لاوازبوونی ئەندامەکان.

٢. تێکچوونی کۆئەندامی هەرس.

٣. قەبزی، ئاوسانی سک، سکچوون و ڕشانەوە.

٤. هەستکردن بە ماندوێتی و ئازاری ماسولکەکان.

٥. دابەزینی پەستانی خوێن.

٦. ناڕێکی لێدانی دڵ.

٧. دروستبوونی کێشەی هەناسەدان.