لە پاڵ بەڕێوەبردنی
مێتا، پەرەپێدانی چاویلکەی زیرەک و بەخێوکردنی سێ منداڵ بێرگ بیر لە بوون بە دیزاینەر
و فرۆشیاری تیشێرت دەکاتەوە.
لە نوێترین
چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی "پیوبیتی"، زوکەربێرگ ئاماژەی بەوە
کرد ئارەزوو دەکات ببێت بە دیزاینەری جلوبەرگ و تیشێرتە تایبەتەکانی بفرۆشێت.
لە چاوپێکەوتنەکەدا
مارک زوکەربێرگی خاوەن و بەڕێوبەری کۆمپانیای مێتا، ئاماژەی بەوە دا ئارەزووی دیزاینکردنی
جلوبەرگی هەیە و تیشێرتەکەی بەری بە نموونە هێنایەوە و وتی "ئەمە خۆم دیزاینم
کردووە".
ئەو لە ئێستادا
لەگەڵ یەکێک لە دیزاینەرە بەناوبانگەکان کار لەسەر تیشێرتە نوێیەکەی دەکات بە ناوی
" Zuck
Or Nothing" "زوک یان هیچ شتێک"، کە تیشێرتەکە لە ئێستادا بەناوبانگە
بە بۆنەی ئەوەی لە کۆنفرانسی مێتای ٢٠٢٤ بێرگ لەبەری کردبوو.
H.Y