ئایا خەونەکان رەنگاورەنگن یان رەش و سپی؟

PM:04:35:07/10/2024

4300 جار خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاندووە کە زانست ئەو باوەڕە باوەی پووچەڵ کردووەتەوە کە خەونی زۆربەی خەڵک بە رەنگی رەش و سپییە، لە کاتێکدا خەونی رەنگاوڕەنگ "پەیوەندی بە کێشە دەروونییەکانەوە هەیە".

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەونی خۆڵەمێشی یان رەنگاوڕەنگ بەشێکی پەیوەستە بەو تەمەن و سەردەمەی مرۆڤ تێیدا ژیاوە، تا ساڵانی ١٩٥٠ توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆرینەی خەڵک دەڵێن خەون بە رەنگەوە زۆر دەگمەنە یان هەرگیز بە مێشکیاندا نەهاتووە.

ئەمەش لەگەڵ تەمەندا روونتر دەبێتەوە، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠١١دا ئەنجامی دوو توێژینەوە کە بە جیاوازی ١٦ ساڵ ئەنجامدراون، دەرکەوتووە کە نزیکەی لەسەدا ٨٠ی بەشداربووانی خوار تەمەنی ٣٠ ساڵان باسیان لە بوونی رەنگ لە خەونەکانیان کردووە، بەڵام رێژەکە بۆ نزیکەی ٢٠٪ دابەزیوە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا.

H.Y