دوو شاخەوان لە بەرزی شەش هەزار و ١٥ مەترەوە گیریان خواردووە

PM:04:02:07/10/2024

948 جار خوێندراوەتەوە

دوای سێ رۆژ لە لەدەستدانی پەیوەندی ئەو دوو شاخەوانە بە زیندووی و تەندروستی دۆزرانەوە، بەو پێیەی لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە بێسەروشوێن بوون.

شاخەوانی بەریتانی فەی مانێرزی تەمەن ٣٧ ساڵ لەگەڵ شاخەوانی ئەمریکی میشێل دڤۆراکی تەمەن ٣١ ساڵ دوای ئەوەی لە کاتی سەرکەوتن بەسەر چیای چوکامبا لە هیندستان تووشی کێشە بوون، بێسەروشوێن بوون.

چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە ئەو دووانە پەیامێکیان بۆ کەمپی بنەڕەتی نارد و ڕایانگەیاند کە تووشی کێشە بوون، ئامێری سەرکەوتن و چادر و خواردنەکانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو دوو شاخەوانە لە بەرزی شەش هەزار و ١٥ مەترەوە گیریان خواردووە، لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە لوتکەی شاخەکە.

بەهۆی هەوڵەکانی گەڕان لەلایەن هێزی ئاسمانی هیندستان و تیمەکانی ڕزگارکردنی شاخەوانەکان بە سەلامەتی دۆزرانەوە.

مانێرز دوای ڕزگارکردنی رایگەیاند " لەناکاو بەردێک کەوتە خوارەوە و ئەو پەتەی بڕی کە بە جانتاکانەوە بەسرابوونەوە بۆیە جانتاکە بە تەواوی لە لوتکەی شاخەکەوە کەوتە خوارەوە"

جێگەی باسە ئەو دووانە لە ڕێگەی پەیجەرەوە پەیامیان بۆ تیمەکانی ڕزگارکردن ناردووە.