لەدایکبووی ئەم چوار بورجە تا کۆتایی ئەم مانگە چانس یاوەریان دەبێت

PM:03:02:07/10/2024

26308 جار خوێندراوەتەوە

سەرکەوتنی مانگی ١٠ بە یەکێک لە گەورەترین سەرکەوتنەکانی جیهان دادەنرێت، مانگی١٠ بووە بە نیشانەی بەخت و سەرکەوتن.

لە ماڵپەڕی " yourtango" بڵاو کراوەتەوە کە باس لەوە دەکات مانگی ١٠ بۆ زۆر کەس نیشانەی بەخت و سەرکەوتن و دڵخۆشییە، بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەدایکبووانی چەند بورجێک بەختیان لە مانگی ١٠ دەبێتە دوو هێندە و خۆشی و سەرکەوتنەکانیان زیاتر دەبێت، ئەوانیش وەک:

١. قرژاڵ: گوێبیستی چەند هەواڵێکی ئەرێنی دەبیت، چەند گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانتدا روودەدات، هەموو کارەکانت بە سەرکەوتووی تەواو دەکەیت، کۆتایی بەو کێشە و ناخۆشییانە دێت کە لە رابردوودا لەگەڵ هاوبەشی ژیانت رووبەرووی بوویتەتەوە.

٢. شێر: لە دایکبووی ئەم بورجە گۆڕانکاری سەرسوڕهێنەر لە ژیانیاندا ئەنجام دەدەن، جا پەیوەندی بە پڕۆژەیەکی پیشەییەوە هەبێت یان هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێکی سەخت لە پەیوەندییەکانتاندا.

٣. دووپشک: سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنیت، بە وەرگرتنی دەرفەتی نوێ دەرگای بەختەوەریت بۆ دەکرێتەوە، لەوانە دەرفەتی گەشتکردنت بۆ دروست بێت، یان بچیتە ناو چیرۆکێکی خۆشەویستی نوێ، دوودڵ مەبە لە گەڕان بەدوای ئەم ئەزموونە نوێیانەدا چونکە ئەزموونکردنی ژیان چێژوەرگرتنە تا ئەو خۆشییە ڕاستەقینەیە دەدۆزیتەوە کە چاوەڕێت دەکات.

٤. نەهەنگ: کاتی بەدیهێنانی خەونەکانت هاتووە، قۆناغێکی نوێی گۆڕانکاری دەست پێدەکات، ڕێگە بە خۆت بدە ئەو دەرفەتانە بقۆزیتەوە کە بۆت دێت، چونکە بەختێکی زۆر باشت هەیە ئەم مانگە.