ئەم میوەیە ماسولکە و جومگەکان بەهێز دەکات

PM:01:37:07/10/2024

20600 جار خوێندراوەتەوە

میوە هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پاراستنی جەستە بە شێوەیەکی گشتی، تەندروستی ئێسک و ماسولکە و جومگەکان باشتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی" avogel.co.uk" بڵاو کراوەتەوە، جەستە هەمیشە پێویستی بە خواردنی تەندروست هەیە، کۆمەڵێک بژاردەی خۆراکی تەندروست هەن کە یارمەتیدەرن، وەک هەنار کە بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و ئاسن و کالیسیۆمی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە میوەیەکی جیاواز کە تەندروستی گشتی و تەندروستی جومگەکان و ماسولکەکان باشتر دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەنار ڤیتامینەکانی A, B, وC ی تێدایە کە وزەیەکی گەورە بە جەستە دەبەخشێت، هەنار ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی کەم دەکاتەوە، لەوانەش نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی کردووەتەوە کە هەنار دەوڵەمەندە بە ئاسن و کالیسیۆم، کە جومگەکان لە هەوکردن دەپارێزێت و چەندین دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت کە کێشەکانی ئۆکساندنی خانەکانی جەستە سنووردار دەکات و تەندروستی ئێسک و جومگەکان دەپارێزێت، هەروەها بەرانگاری پووکانەوەی ئێسک دەبێت کە کاریگەری لەسەر ئێسکەکان هەیە.

دژە ئۆکسێنەرەکان کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن کە کاریگەرییان لەسەر جەستە دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تەندروستی و بەهێزی ئێسک و جومگەکان، هەنار جەستە دەپارێزێت دەپارێزن لە پیربوونی پێشوەختەی ئێسک.