حەزکردن لە شیرینی زۆربەی کات بە خوویەکی خراپ دادەنرێت، بەڵام وەک دوو پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایانکردووە، حەزکردن لە جۆرێکی شیرینی وا دەکات کە جەستە پێوەی ئالوودەبێت، ئەویش بەهۆی کەمی چەند جۆرێکی ماددەی خۆراکی و تێکچوونی کردارەکانی گەدە و کەمخەوییەوەیە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"روسیا تودەی"،هەردوو پزیشک ڤلادەمیر خاڤیسۆن و سڤێتلانا ترۆفیمۆڤا، ئاماژەیان پیداوە، کە ئەو هۆکارەی وادەکات مرۆڤ حەزی بۆ شیرینی زۆرببێت، دەکرێت بەهۆی ناهاوسەنگی بەکتریایی گەدەوە بێت و بەباشی کارنەکەن.
بەپیێ قسەکانی ئەو دوو پسپۆڕە، بەرزبوونەوەی شەکر یارمەتی زیادبوونی چالاکی بەکترایی خراپی ریخۆڵە دەدات.
هەروەها ئاشکرایانکردووە، خەوتن بەشێکی گرنگە لە پشوودان، پێویستە بۆ ئەوەی جەستە هێزی خۆی وەربگرێتەوە، چونکە وەرنەگرتنی خەوی پێویست جەستە ناچار دەکات شەکر بخوات بۆ ئەوەی ئەو "وزە"یە بەدەستبهێنێت کە بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام بەدەستهێنانەوەی ئەو وزەیەش لەڕیگەی شیرینیەوە دەتوانێت ببێتە خوویەکی خراپ.
پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە کوالێتی خەو باشتر بکرێت بە خواردنی ئەو خۆراکانەی تریپتۆفانیان تێدایە وەک گۆشتی قەل و مۆز و گوێز.
ئاماژە بەوەش دەکەن کە برسییەتی و خەمۆکی و جگەرەکێشان کاریگەری نەرێنی لەسەر هەستی تامکردن هەیە، ئەگەر ئارەزووی خواردنی شیرینی دەرکەوت، ئەوە ئاماژەیە بۆ کەمی کرۆم و سیرۆتۆنین و مەگنیسیۆم و کاربۆهیدراتی ئاڵۆز لە جەستەدا.