ئەم بیرۆکانە ڕێگری لە سەرکەوتنەکانت دەکەن

AM:11:58:06/10/2024

5380 جار خوێندراوەتەوە

پابەندبوونەکانی ڕۆژانە لە کاتەوە دەست پێدەکات تا ئەرکەکانی ماڵەوە یان کار و هەرچەندە هەموو کەسێک بە باشی ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆیەتی، بەڵام ڕەنگە هەندێک خۆیان ببیننەوە کە نەتوانن ئەو ئەرکانە تەواو بکەن، جا بەهۆی کەمی کاتەوە بێت یان کەمی وزەی ئەرێنییەوە بێت.

لە ماڵپەڕی " marcandangel" بڵاو کراوەتەوە کە باس لە کۆمەڵێک لەو خووانە دەکات کە دەبنە ریگر لە سەرکەوتنەکانت، ئەوانیش بریتین لە:

١. بەفیڕۆدانی کات

وتەیەکی کۆن هەیە کە دەڵێت "پێناسەی شێتی ئەوەیە کە هەمان شت دووبارە و سێبارە بکەیتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز بکەیت" زۆرجار تاکە جیاوازی لە نێوان کەسێکی سەرکەوتوو و کەسێکدا کە پێشکەوتنی کەمی هەیە تەنها ئەوەیە کە ئەوانەی سەرکەوتوون هەمیشە گرنگی بە کات دەدەن، کاتەکانیان بە شتی دووبارە بەفیڕۆ نادەن.

٢. چاوەڕوانی کاتێکی گونجاو

زۆرێک لە ئێمە کاتێکی زۆرمان بەفیڕۆ دەدەین لە چاوەڕوانی سەرهەڵدانی بارودۆخی تەواودا، ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەتوانیت هەر شتێک بتەوێت بیکەیت، بە مەرجێک بۆت گونجاوە.

٣. باوەڕبوون بەوەی کە ئەنجامەکان بە خێرایی و بە ئاسانی دێن

هیچ ئامانجێک نییە پێویستی بە بڕێک ماندووبوون و قوربانیدان نەبێت، بۆیە بەو شتەی ئەمڕۆ ئاسانە ڕازی مەبە، بەڵکو ئەوەی لە تواناتدا هەیە بیکە، بە تواناکانت خۆت سەرسام بکە و لەکاتێکدا هەوڵدەدایت بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، بیرت بێت کە باشترە بێزار بیت لە کەمێک هەوڵدان و فێربوون نەک ماندوو بیت لە بە نەکردنی هیچ شتێک، هەوڵ هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت، تەنانەت کاتێک ئەنجامێکی نائومێدکەریشی لێدەکەوێتەوە.

٤. ڕەتکردنەوەی قبوڵکردنی مەترسییە پێویستەکان

ژیان بریتییە لە فێربوون،هەر بڕیارێک کە دەیدەیت، هەر هەنگاوێک کە دەینێیت نابێت بیر لە شکست بکەیتەوە و دەبێت قبوڵی هەموو مەترسییەکان بکەیت و بەردەوام بیت تا بە ئامانجەکانت دەگەیت.