کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:11:08:06/10/2024

520 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٢ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٣ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ پلەی سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٥ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٣ پلەى سیلیزى