پەیڕەوکردنی چەند رۆتینێکی رۆژانە بۆ دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی

AM:09:31:04/10/2024

4196 جار خوێندراوەتەوە

خەمۆکی یەکێکە لە کێشە دەروونییە بێزارکەرەکان کە لە دنیای ئەمڕۆدا کێشەیەکی باوە بە بۆنەی جەنجاڵی و سەرقاڵی زیاتری مرۆڤ، پەیڕەوکردنی چەند خوویەک دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ دوورکەوتنەوە لەم هەستە نەخوازراوە.

بەپێی ئەوەی لەلایەن هاک سپیریتەوە بڵاوکراوەتەوە، وەرگرتنی هەندێک خووی سادە بە ڕاستی دەتوانێت ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت، تەنانەت دەتوانێت دڵخۆشتری بکات، بەپێی ئەوەی دەروونناسی پشتڕاستی دەکاتەوە، بەم شێوەیە:

١. مەشقی سوپاسگوزاری بکە، دەروونناسی پشتگیری لەو راستییە دەکات کە دەربڕینی سوپاسگوزاری دەتوانێت ئاستی بەختەوەری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە، هەمووی بریتییە لە قەدرزانینی ئەوەی مرۆڤ هەیەتی، نەک هەمیشە بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێت کە نییە.

٢. چالاکی جەستەیی، دەروونناسی پشتڕاستی دەکاتەوە کە چالاکیی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو باری دەروونی و دڵخۆشی بەرز بکاتەوە، تەنها ئەوە نییە کە جوان دەربکەویت، بەڵکو هەستکردن بە باشیشە.

٣. کات بەسەربردن لە سروشتدا، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەسەربردنی کات لە سروشتدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەرکیز و یادەوەری، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی باری دەروونی ئەرێنی و هەستکردن بە دڵخۆشی بە گشتی.

٤. بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و دەروونناسی پشتڕاستی دەکاتەوە کە پەیوەندییە بەهێز و مانادارەکان دەتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو بەختەوەرییان بەرز بکەنەوە، پەیوەندی سۆزداری، هاوڕێیەتی، پەیوەندی خێزانی و تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکان یان ئەندامانی کۆمەڵگاش دەگرێتەوە.

٥.میهرەبانی لەگەڵ کەسانی تر، یەکێک لە خووە هەرە دڵخۆشکەرەکان میهرەبان بوونە لەگەڵ کەسانی تر، جوانە کاتێک مرۆڤ میهرەبانی بڵاودەکاتەوە، نەک هەر مرۆڤەکانی تر هەست بە باشی دەکەن، بەڵکو خۆشیان هەست بە باشی دەکەن.

٦. کەمکردنەوەی کاتی مۆبایل و کۆمپیوتەر، زۆر کەس هەڵە دەکەن کە هەمیشە پەیوەندی بە شاشەی ئامێرەکانەوە دەکەن، جا تەلەفزیۆن بێت، کۆمپیوتەر بێت، یان مۆبایل، بەداخەوە بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەیەکدا لە راستیدا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵخۆشی مرۆڤ هەبێت.

٧. چاندنی بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی، بەختەوەری لە سەرووی هەموو شتێکەوە لە ناوەوە دێت، وەک چۆن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مرۆڤ چۆن هەست بە جیهانی دەوروبەری دەکات و چۆن وەڵامی ئەلەنگارییەکانی ژیان دەداتەوە، بیرکردنەوەی ئەرێنی بە مانای پشتگوێخستنی لایەنە نەرێنییەکانی ژیان نییە، داننان بەوەی کە هەندێک لایەنی نەرێنی هەیە بەڵام هەڵبژاردنی گرنگیدان بە باشەکان و ئامێزگرتنی گەشبینی و خۆڕاگری، نەرێنییەکان سادەتر دەکات و لە قەبارەی راستەقینەی خۆیاندا دایاندەنێت.