ئەم خووانە یارمەتیت دەدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانت

PM:04:40:03/10/2024

3100 جار خوێندراوەتەوە

باوەڕێکی هاوبەش هەیە کە سەرکەوتن تەنها لە رێگەی کاری قورسەوە دێت، ئایا ئەم باوەڕە تا چەند راستە؟..

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی Small Business Bonfire بڵاویکردووەتەوە، سەرکەوتن بە کەمترین هەوڵ بەڵام بەبێ تەمبەڵی دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، ئامانجەکان لە راستیدا دەتوانرێت بە سادەیی و زیرەکانە بەدی بهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات خۆت بە کاری قورسەوە سەرقاڵ بکەیت کاتێک ئەم نۆ خووانەی خوارەوە پەیڕەو دەکەیت:

١. بەهادان بە ئەرکەکان، پێویستە ئەوە بزانرێت کە هەموو ئەرکەکان یەکسان نین، هەروەها نابێت هەوڵبدەیت هەموو شتێک بە یەکجار ئەنجام بدەیت، دەتوانرێت وزە بۆ ئەو ئەرکانە زیاتر تەرخان بکرێت کە زۆرترین کاریگەرییان هەیە، کاتێک ئەم ئەرکانە دەستنیشان کران، ئەرکە کەمتر گرنگەکان دەشێت دوابخرێن.

٢. سوودوەرگرتن لە ئامێر و تەکنەلۆژیا، هاتنە پێشەوەی رێگاکانی ئۆتۆماتیکیکردنی ئەرکە دووبارەبووەکان دەتوانێت کات و وزەی دەروونی زۆر بگێڕێتەوە، بە تەمبەڵی داناندرێت ئەگەر زۆرجار بۆ ئاسانکردنی ئامانجێک کە دەمانەوێت پێی بگەین، رێسا کۆنەکان فەرامۆش بکەین و پشت بە تەکنەلۆژیا یان ئامێری تایبەت ببەستین.

٣. راهاتن لەسەر وتنی "نەخێر، زۆر کەس وتنی نەخێریان بەلاوە زەحمەتە، هەندێکیان دەترسن لەدەست بدەن یان هەندێکی تر بێهیوا بکەن، بەڵام وارن بافێت، کە یەکێک لە سەرمایەدارە سەرکەوتووەکانە، دەڵێت "جیاوازی نێوان کەسانی سەرکەوتوو و کەسانی بە راستی سەرکەوتوو ئەوەیە کە بە راستی کەسانی سەرکەوتوو دەڵێن نەخێر بۆ نزیکەی هەموو شتێک، ئەمە بەو مانایە نییە کە هاوکاری نەکەن یان شتەکان بە شێوەیەکی ناپێویست قورس بکەن، بەڵکو زیاتر هۆشیارن دەربارەی سنوورەکان و هەڵبژاردنی پابەندبوونەکان بە ژیری، وتنی "نەخێر" بۆ ئەو ئەرکانە یان پڕۆژانەی کە لەگەڵ ئامانجە تایبەتیەکانی مرۆڤدا ناگونجێت، کات و وزەی بۆ ئەو شتانە پاشەکەوت بکات کە بە راستی گرنگە.

٤. چاودێریکردنی بەردەوامی خود، کەسانی سەرکەوتوو درک بەوە دەکەن کە تەندروستی و خۆشگوزەرانییان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئەنجامدان و سەرکەوتنەکانیان. چاودێریکردنی خۆت چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خواردنی تەندروست، راهێنانی وردبینی، یان تەنانەت تەنها پشوو وەرگرتن بۆ ئارامگرتن.

٥. قەدرزانی پەیوەندییەکان، کەسانی سەرکەوتوو دەزانن کە پەیوەندییەکان سووتەمەنی پیشەیەکی گەشەسەندوون، پشتگیری و ئیلهام و دەرفەت پێشکەش دەکەن، وەبەرهێنان لە پەیوەندییەکانیاندا دەکەن جا لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و هاوکار و تەنانەت خۆیان، سەرکەوتنی گەورەتر بە چێژوەرگرتن لە پەیوەندییە بەهێزەکان بەدەست دێت چونکە هەستکردن بە پشتیوانی دەبەخشێت، ئەمەش هەیەجان بۆ دەستکەوتی گەورەتر زیاد دەکات.

H.Y