ئەستێرە ئەمریکییەکە پێشانگای هونەری نوێی خۆی
لە نیویۆرک بە ناوی "کۆمەڵێک شت" دەکاتەوە.
جۆنی دیپ خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی بەم دەستکەوتە
هونەرییە لەڕێگەی پۆستێکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" دەربڕی و
پێشەنگاکەی بە سەرسوڕهێنەر ناو برد.
بەگوێرەی گۆڤاری "People"،
پێشانگاکە هەینی داهاتوو بەڕووی خەڵکدا دەکرێتەوە، چەندین کاری هونەری جیاواز لە
خۆدەگرێت کە کارە هونەرییەکانی بەڵگە دەکات، جگە لەو شوێنەوارانەی کە دیپ بەدرێژایی
ساڵان کۆیکردووەتەوە و لە ماڵ و ستۆدیۆکانیدا هەڵیگرتوون.
پێشانگاکە لەلایەن کۆمپانیای "بو ئارت"
کە تایبەتە بە ڕێکخستنی مۆزەخانە و پێشانگاکان، بە هاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان
ڕێکدەخرێت.
لە لایەکی دیکەوە جۆنی دیپ لە لێدوانەکانی پێشوودا
ئاماژەی بەوە کردووە کە هونەر لە قۆناغە سەختەکانی ژیانیدا تەنیا پەناگەی ئەو بووە،
بەو پێیەی زۆرێک لەو پارچانەی نمایشکراون هی ئەو سەردەمەی جۆنی دیپە.
شایانی باسە، جۆنی دیپ لە ڕێگەی پێشانگای پێشووییەوە
لە لەندەن، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، کە یەکەم کارە هونەریەکانی بە بڕی زیاتر
لە ٣ ملیۆن دۆلار لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا فرۆشت.