نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزی

AM:11:37:03/10/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد بە دوێنێ، نرخی هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی زێڕ، نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە دوو هەزار و ٦٤٦ دۆلارە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە ٥٠ دۆلار دابەزیوە.

هاوکات، گرامێک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٨٥ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بە ٨٥ هەزار و ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ئەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆی، لە ئێستادا نرخەکەی دەستی بە دابەزن کردووە و بۆ هەر مسقاڵێک، نزیکەی پێنج هەزار دینار کەمی کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧٢ هەزار دینارە