پسپۆرێکی بواری خۆراک بۆ ماوەی مانگێک ٧٢٠ هێلکەی خوارد

AM:09:00:03/10/2024

6060 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەزموونی خۆی لە خواردنی ٧٢٠ هێلکە لە ماوەی یەک مانگدا ڕاگەیاند، باسی ئەو ئەنجامانەی کرد کە لەسەر جەستەی دەرکەوتوون و بە ئەنجامی چاوەڕواننەکراو ناوی دەبرد.

دکتۆر نیک نۆرویتز، پسپۆڕی زانکۆی ئۆکسفۆردە، تەمەنی ٢٨ ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، ڕوونیشیکردەوە لە ئێستادا لە زانکۆی هارڤارد ڕاهێنان دەکات بۆ ئەوەی ببێتە پزیشک، نیک ئەزموونی خۆی لە خواردنی ٧٢٠ هێلکە لە ماوەی یەک مانگدا ڕاگەیاند، باسی ئەو ئەنجامانەی کرد کە لەسەر جەستەی دەرکەوتوون و بە ئەنجامی چاوەڕواننەکراو ناوی بردووە.

دوای ئەوەی نیک تاقیکردنەوەکەی تەواو کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باسی ئەو ئامانجەی کرد کە بۆ خۆی دانابوو بۆ گەیشتن بەو تاقیکردنەوەیە، کە بریتی بوو لە خواردنی یەک هێلکە لە هەر کاتژمێرێکدا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ، واتە ٧٢٠ هێلکە لە مانگێکدا.

لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا نیک ئارەزووی بە شێوازی جۆراوجۆر بوو لە نێوان هێلکەی سورکراوە و کوڵاو و تێکەڵکراو لەگەڵ خۆراکی تردا، بە پێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، نیک سەری سوڕما لە ئەنجامەکان، کاتێک ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەیدا بەڕێژەی ٢٠% کەمیکردبووە، ئەمەش جیاوازە لەو باوەڕە باوەی کە هێلکە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا زیاد دەکات.

نیک ئاماژەی بەوە کرد ویستویەتی بیسەلمێنێت کە مەرج نییە هێلکە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا زیاد بکات ڕوونیشیکردەوە کە کۆلیسترۆڵ مادەیەکی چەوری سروشتییە کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت، جەستە پێویستی پێیەتی بۆ دروستکردنی خانەکان، بەڵام گرنگە ئەو خۆراکانە هەڵبژێرین کە تەندروستە، لە هەمان کاتدا بڕی ئەو خۆراکەی کە دەیخۆین پێویستە بە رێژەیەکەی گونجاو بێت نەک زیادەڕۆی بکرێت لە خواردنی ئەگەر نا زیان بە جەستە دەگەیەنێت.