دزە بە دیزاین و بەشێک لە تایبەتەندییەکانی ئایفۆن ١٧ کرا

PM:08:04:02/10/2024

9912 جار خوێندراوەتەوە

قسە و باسێکی زۆر هەیە سەبارەت بە دیزاینە نوێیەکەی ئایفۆن ١٧ پڕۆ، بەو پێیەی پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکی نوێی دیزاینی لەگەڵدا بێت، کە دوگمە نوێیەکە "دوگمەی ئەکشن" و دوگمەکانی کۆنترۆڵکردنی دەنگیش دەگرێتەوە.

هەرچەندە تەنها چەند رۆژێک تێپەڕیوە بەسەر خستنە بازاڕی نوێترین مۆبایلی ئایفۆن و دوگمەی نوێی کۆنترۆڵکردنی کامێرا وەک یەکێک لە پێشکەوتنە سەرەکییەکانی دیزاینە نوێیەکەی ئەپڵ زۆر ترین قسەوباسی لە بارەوە کرا، بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئایفۆنی داهاتوو دزەی پێکراوە.

ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ پەرەپێدانی مۆدێلی ئایفۆن ١٧ پرۆی داهاتوو بە دوگمەیەکی نوێ کە کارەکانی هەردوو دوگمەی ئەکشن و کۆنترۆڵی دەنگی یەکدەخات.

ئەم دوگمەیە رێگە بە دەستگەیشتنێکی خێرا دەدات بۆ ئەو کارانەی پێویست دەبن، ئەزموونی بەکارهێنەر پەرە پێ دەدات بە ئاسانکردنی ئەرکەکان، چونکە دوگمەی کردار وەک ئامرازێکی تایبەتی کاردەکات کە پێداویستییەتاکەکەسییەکانی تێدایە.

پێشبینی دەکرێت مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٧ بە تەکنەلۆژیای ProMotion بێت، کە لە بنەڕەتدا بە واتای شاشەیەک دێت کە رێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز بێت ئەم تایبەتمەندییە پێشتر بۆ مۆدێلەکانی Pro تەرخانکرابوو و پیشبینی دەکرێت کە بگاتە مۆدێلەکانی داهاتووی ئەپڵ بۆ دابینکردنی ئەزموونی پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی نەرمتر.

هەروەها بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەپڵ مۆدێلێکی نوێ بخاتە بازاڕەوە، کە ناوی "ئایفۆن ١٧ ئێر" دەبێت، کە دیزاینێکی تەنکتری دەبێت و هەروەها شاشەیەکی دەبێت کە رێژەی نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز بێت و زنجیرەی پڵەس بێت، بۆیە رەنگە ساڵی داهاتوو مۆدێلی ئایفۆن ١٧ پڵەس نەبینین.

ئایفۆن ١٧ـی ئێر پێشبینی دەکرێت زۆر تەنکتر بێت، هەر بۆیە پێویستی بە جەستەیەکی تۆکمەتر دەبێت کە لە شکان بیپارێزێت، کەمکردنەوەی ژمارەی دوگمەکان لە رووی پێکهاتەوە ئامێرەکە بەهێزتر دەکات، خاڵە لاوازەکان کەم دەکاتەوە و بەرگرییەکەی لە بەرامبەر زیانەکانی رووداوی لەناکاو باشتر دەکات.

رەنگە ئایفۆن ١٦ پڵەس دوا مۆدێلی پڵەسی ئەپڵ بێت، مەگەر کۆمپانیاکە بڕیاری گۆڕینی بڕیارەکەی بدات لەسەر بنەمای خواست لەسەر فرۆشتنی ئەم مۆدێلە.

H.Y