دکتۆر یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی خۆراکی روسی رایگەیاند، زیادکردنی
هەندێک بەرهەم بۆ چا وا دەکات سوودی زیاتری هەبێت.
سۆلۆماتینا ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت مادەکانی وەک
گوڵی کێوی و زەنجەفیل بخرێتە ناو چاوە بۆ ئەوەی سوودی زیاتری هەبێت بۆ تەندروستی.
بە وتەی ئەو، چا رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە رێگری
لە پیربوونی پێشوەختە دەکات، هەروەها کافاینی هاندەری تێدایە، بۆیە زیادکردنی گوڵی
کێوی و زەنجەفیل بۆی، وا دەکات دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین C، گوڵی کێوی بێتا کارۆتینی تێدایە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامینA بەپێی پێویستی.
ئەو دەڵێت: ڤیتامین A لە کاتی خەواڵوویی بینین باشتر دەکات و پێویستە بۆ کارکردنی ئاسایی
سیستەمی بەرگری جەستە هەروەها بۆ پێستێکی تەندروست.
سەبارەت بە زەنجەفیل، کاریگەری ئەرێنی لەسەر میتابۆلیزم
دەبێت و پرۆسەی هەرسکردن باشتر دەکات، ئەمەش زۆر گرنگە، چونکە یارمەتی هەڵمژینی پێکهاتە
خۆراکییە سودبەخشەکان دەدات لە خوێندا.
بە گوتەی ئەو، زەنجەفیل یارمەتی خێراکردنی سووڕی خوێنیش
دەدات، جگە لەوەش تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە.
H.Y