دڵەڕاوکێ یەکێکە لەو بارودۆخە دەروونیانەی کە بەرۆکی کەسانی
بەساڵاچوو بەرنادات و لەو ماوەیەی ژیانیاندا تەواو بێزاریان دەکات.
ئەمەش لە
راپۆرتێکدا پشتڕاست دەکرێتەوە کە لەلایەن bluemoonseniorcounseling بڵاوکراوەتەوە، روونیدەکاتەوە
کە بەساڵاچووان زۆر بەدەست هەستکردن بە فشار و دڵەڕاوکێیەوە دەناڵێنن بەهۆی
بچووکترین هۆکار و بارودۆخەوە، هەروەها چەند رێگەیەک هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە:
١.وەرزشی هەناسەدان، یەکێک لە تەکنیکە گرنگ و ئاسانەکان بۆ کەسانی
بەساڵاچوو بۆ رزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و گرژییەکی زۆر، کە یارمەتیان دەدات بۆ
پشوودان و ئارامبوونەوە، بە هەناسەدانە بە هێواشی، بۆ ماوەی لانیکەم ١٠ جار لەسەر
یەک.
٢.چالاکی جەستەیی، تا زیاتر چالاکیی جەستەیی بە شێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام
بدرێت، کاریگەرییەکی زیاتری لێوە دەردەکەوێت، رەنگە گرنگترین وەرزشەکان بریتی بن لە
رۆشتن، مەلەکردن، یۆگا و پیاسەکردن پێش ئەوەی هەر جۆرە وەرزشێک دەست پێ بکرێت.
٣.رۆتین،
رێکخستنی رۆتینی رۆژانە یارمەتی بەساڵاچووان دەدات چێژ لە ئاسوودەیی دەروونی و
ئارامگرتن و کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیی وەربگرن.
٤.نووستن، خەوتن بە ئاسوودەیی و ئارامی یەکێکە لە گرنگترین کارەکان
کە تەندروستی کەسانی بەساڵاچوو بەرز دەکاتەوە و دڵەڕاوکێ و گرژییان کەمدەکاتەوە هەروەها
سەرقاڵبوونیش بە هەمان شێوە هەستکردن بە گرژی و دەمارگیری کەمدەکاتەوە.
٥.راوێژکاری پزیشکی، تا زیاتر راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکرێت لە
کەسانی بەساڵاچوودا، باشتر و ئامادەتر دەبێت بۆ هەر حاڵەتێکی فشار یان دڵەڕاوکێ.
٦.کارکردن لەسەر خولیایەکی تایبەت، راهاتن و کارکردن لەسەر
خولیایەکی وەک بابەتە هونەرییەکان و موزیک لە تەمەنی گەورەدا یەگجار یەرمەتیدەرە
بۆ مرۆڤ، چونکە کێشەی فشار و هەستی توڕەیی و دڵەڕاوکێی گشتی کەمدەکاتەوە و یارمەتی
بەساڵاچووان دەدات لەگەڵ کۆمەڵگادا پەیوەندی ببەستن، ئەمەش هەستی نەرێنی تەنهایی و
دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
H.Y