هەریەک لە هونەرمەندان،
میرا عەلی و لەمیا جەمال دوێتێکی نوێیان بەناوی "هەولێر" بڵاوکردەوە.
هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر
لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو رایگەیاند: "بەرهەمەکە لە نووسینی رێدار
سابیرە و ئاوازی منە، لەلایەن سەرکان تەنکەوە کاری دابەشکردنی بۆ کراوە".
میرا عەلی زیاتر لە ١٠ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی
چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆیەتی، بەشێکی زۆری کارەکانی لەگەڵ هونەرمەند
هەڵکەوت زاهیردا کردووە.
لەمیا جەمال گۆرانیبیژێکی تونسییە، لە ساڵی ١٩٧١ لەدایک
بووە، کۆمەڵێک گۆرانی پێشکەشکردووە و بەهۆیەوە ناوبانگی دەرکردووە، هەروەها یەکێکە
لەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر کاردەکات، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.