پشیلەیەک بەهۆی کێشییەوە ڕیکۆردێکی جیهانی تۆمار دەکات

PM:01:47:02/10/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

پشیلەیەک بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکات و پزیشکەکان بیر لە چارەسەرێک دەکەنەوە کە چۆن بیگەڕێننەوە بۆ کێشی ئاسایی خۆی.

لە ماڵپەڕی "news.ru" بڵاو کراوەتەوە، پشیلەیەکی بەناوبانگی رووسی بە ناوی " كروشیک" کە لە نەخۆشخانەیەکی ڕووسیادا دەژی، کێشی نزیکەی ١٧ کیلۆگرام بووە، ئێستا پزیشکانی نەخۆشخانەکە بیر لەوە دەکەنەوە کە چۆن بیگەڕێننەوە بۆ کێشی ئاسایی خۆی.

یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی پشیلە ئەوەیە کە بەزۆری هەرچییەک بخرێتە بەردەمی دەیخوات، زۆرجار بە تەواوی هەستی پڕبوون و تێربوونیان نییە، بەڵام زۆر خواردنی ئەم پشیلەیە ڕیکۆردێکی جیهانی تۆمار کردووە لە ئەنجامدا کێشی گەیشتووەتە ١٧ کیلۆ، بەهۆی پابەندنەبوون بە خۆراکی جێگیرەوە، پشیلەکە توانای ڕۆیشتنی لەدەستداوە.

پزیشکان نەیانتوانیەوە تەمەنی پشیلەکە بە تەواوەتی دیاری بکەن بەڵام ئەنجامی پشکنینی گشتی خوێنی دەریخستووە کە ڕەنگە تەمەنی نزیکەی ١٥ ساڵ بێت، بەهۆی زیادبوونی کێشی جەستەیەوە ئەستەمە پشکنینی دیکە ئەنجام بدرێت، چونکە شەپۆلی سۆنەر ناتوانێت بچێتە ناو چینە چەورییەکەی جەستەیەوە.

ئێستا ئامانجێکی گرنگ دەخرێتە بەردەم كروشیک کە بریتییە لە دابەزاندنی ١٧ بۆ٨٥ گرام لە کێشی لە هەفتەیەکدا و لە کۆتاییدا بگاتە کێشکێک کە لە حەوت کیلۆ زیاتر نەبێت، بەوتەی پزیشکان ئەم پرۆسەیە لانیکەم ساڵێک دەخایەنێت، ئەو ژەمە خواردنانە دەخوات کە لە لەلایەن پزیشکەکانەوە بۆی دیاری کراوە، هەروەها بە بەکارهێنانی ئامێری ڕۆیشتنی ئاو راهێنان دەکات چونکە ئاو فشار لەسەر ماسولکە جومگەکان کەم دەکاتەوە و پاڵپشتی جەستەی ئاژەڵەکە دەکات.

جێگەی باسە تا ئێستا پشیلەکە تەنها بەشداری مەشقەکانی تاقیکردنەوەی کردووە، بەڵام بەم زووانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەست بە ڕاهێنانەکانەکانی دەکات.