کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ
و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش
دادەبەزن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە،
ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە
هەوادا، هەروەها ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان. سبەینێ
پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆپلەکانی گەرما
١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و سبەیێ پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.
لەبارەی خێرایی با'وە کەشناسی ئەوەی
خستووەتەڕوو، خێرایی با کەمدەبێتەوە و ئەمڕۆ لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا دەبێت و سبەینێ کەمتر دەبێتەوە بۆ ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:
هەولێر : ٣٣پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٢پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٣ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٧ سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣٣ پلەى سیلیزى