چەند گۆڕانکارییەکی سادە کە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا

AM:11:14:02/10/2024

8632 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆران چەند رێگایەکی ئاسان و سادەیان دەستنیشانکردووە کە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.

بەپێی ئەوەی لەلایەن ماڵپەڕی "thehealthsite" بڵاو کراوەتەوە، دابەزاندنی کێش ئاسان نییە، بەڵام شتێکە هەموو کەسێک دەتوانێت بیکات ئەگەر پابەند بێت پێیەوە، لە ئێستادا چەند ڕێگایەک هەیە بۆ دابەزاندنی کێش، لەوانە ڕێگای سروشتی یان بەکارهێنانی هەندێک تەکنیک بۆ یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش  لەژێر چاودێری پزیشکدا.

چوار ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێش کە لەلایەن پزیشکانەوە پێشنیار کراوە:

- کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک بە کەمکردنەوەی خواردنی کاربۆهیدرات یان نیشاستە، هەروەها کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت، خۆراکە لەقتونراوەکان و شیرینکراو و سوێرەکان، لەلایەکی ترەوە پێویستە سەوزە و میوەی زیاتر بخۆیت، بۆ ئەوەی جەستە ماددە خۆراکیەکان و ڤیتامینەکان و ڕیشاڵەکان بەدەستبهێنێت کە یارمەتی سووتاندنی ئەو چەورییە دەدەن کە لە جەستەدا کۆبووەتەوە. 

- نیو کاتژمێر پێش خواردن ئاو بخۆرەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و خواردنی بە ڕێژەیەکی کەمتر.

- هەموو ڕۆژێک وەرزش بکە بۆ ماوەی لانیکەم ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

- خەوتنێکی باش و پێویست هۆکارە بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی کێش.