کاریگەرییەکانی خواردنی کولەکە لە وەرزی پایزدا

PM:06:28:01/10/2024

3880 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر ئیرینا پۆپکۆڤا پسپۆڕی خۆراکی روسی رایگەیاند، کولەکە کۆگایەکی ڤیتامین و توخمە کانزاییەکانە کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی و تام.

بە وتەی ئەو وەک لە "روسیا تودەیـ"ـدا هاتووە، کولەکە لە وەرزی پایزدا بە خۆراکێکی بەسوود دادەنرێت، چونکە رێژەیەکی زۆر بەرزی ڤیتامین ئەی تێدایە کە پێویستە بۆ بینین و پێست، هەروەها ڤیتامین سی تێدایە کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، ڤیتامین E کە خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت، ڤیتامین K و ڤیتامین B، جگە لەوەش پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسنی تێدایە کە پێویستن بۆ کارکردنی ئاسایی سیستەمی جەستە.

ئەو دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی کولەکە ڤیتامین و توخمە کانزاییەکانی تێدایە، پرۆسەی هەرسکردن و بەرگری جەستە باشتر دەکات، ئەمەش بەرگری جەستە بەرامبەر بە هەڵامەتی وەرزی پایز زیاد دەکات هەروەها بوونی رێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆم تێیدا کارەکانی دڵ و خوێن باشتر دەکات ".

بەگشتی دەکرێت کولەکە لە خواردنی جۆراوجۆردا بەکاربهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت بە تازەیی بخرێتە ناو زەڵاتەوە هەروەها دەتوانرێت لە بەیانیاندا بخرێتە ناو شۆرباوە، بێگومان دەتوانرێت کولەکە بە کوڵاوی و برژاویش بخورێت.

H.Y