کەشناسیی هەرێم
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، خێرایی با زیاد
دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە. دەشڵێت، لە چەند ناوچەیەک
تاوەباران دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت
و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا لە ناوچەکانى
رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران دەبێت بەتایبەت لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، هەندێک کات
دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی پچڕ پچڕ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و
لەهەندێک لە ناوچە شاخاوىیەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، بە گشتی خێرایی با زیاد
دەکات و لەنێوان ١٠بۆ ٢٥ کیلۆمەتردا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم
بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی
هەیە بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش زیاتر نزم دەبنەوە، کە سێ بۆ
چوار پلەی سیلیزی جیاوازیان دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :٣٠پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٩پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٠ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٨ پلەى سیلیزى