لە نێو پیاواندا لەدایکبووانی ئەم بورجانە رۆمانسیترن

AM:10:34:01/10/2024

27964 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆمانسیەت لە نێوان پیاواندا بەپێی کەسایەتییان دەگۆڕێت، هەروەها تایبەتمەندی بورجەکانیان کاریگەرییان لەسەر دەبێت، هەندێکیان ئارەزوو دەکەن هەستەکانیان بە شێوەیەکی سۆزداری و ڕۆمانسیتر لە هەندێکی تر دەرببڕن، لێردا باس لە دایکبووی ئەو بورجانە دەکەین کە رۆمانسیترن.

لە ماڵپەری "اليوم السابع"دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە دیارترین ئەو بورجانە دەکات کە رۆمانسیترن وەک لە بورجەکانی دیکە، ئەوانیش بریتین لە:

١. بورجی تەرازوو

لەدایکبووانی بورجی تەرازوو سۆز و سەرنجڕاکێشیەکی تایبەتیان هەیە کە وای لێدەکات ببێتە جێگەی سەرنجی خانمان پیاوی تەرازوو لە هەموو شتێکدا گرنگی بە هەستی بەرامبەرەکەی دەدات، ئەو کەسەی کە خۆشیدەوێت بەردەوام گرنگی بە داواکارییەکانی دەدات و خۆشەویستی خۆی بە بەردەوامی بۆ دەردەبڕێت.

٢. بورجی گا

خۆشەویستی خۆی بە شێوەیەکی کرداری دەردەبڕێت لە ڕێگەی دیاری و سوپرایزەوە هەوڵدەدات پەیوەندییەکی سەقامگیر و دڵنیا لەگەڵ هاوبەشی ژیانیدا دروست بکات.

٣. بورجی قرژاڵ

لەدایکبووانی ئەم بورجانە هەستیارن و هەستەکانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە دەردەبڕێت، وادەکات هاوبەشی ژیانی هەست بە سەلامەتی و پارێزراوی بکات هەروەها لە ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانەیدا هاوکاری دەکات وەک ئامادەکردنی ژەمێکی نانخواردن.

٤. بورجی نەهەنگ

لە خەیاڵێکی قووڵدا دەژین و هەستیارییەکی زۆریان هەیە ئەمەش وای لێدەکات زۆر ڕۆمانسی بێت، لە هەستی هاوبەشی ژیانی بە باشی تێدەگات و دەزانێت چۆن دڵخۆشی بکات هەموو شتێکی باشی پێشکەش دەکات.

٥. بورجی کەوان

لەدایکبووانی بورجی کەوان ئارەزووی ئەوە دەکەن بە بەردەوامی هەستی خۆیان بۆ هاوبەشی ژیانیان دەرببڕن، هەوڵدەدەن زۆرینەی کاتەکانی لەگەڵ هاوبەشی ژیانیدا بەسەربەرێت.