ئەم ماددە بێ ئەندازە گرانبەهایە نرخی تەنها یەک گرامی
٦٢ تریلیۆن دۆلارە، بێگومان رەنگە پێت وابێت زێڕە یان جۆرێکی دەگمەنی ئەڵماسە، بەڵام
هیچ پەیوەندییەکی بەو ماددانەوە نییە.
هیچ جۆرە کانزا
و گەوهەرێک نییە وە زەعفەرانیش نییە، کە یەکێکە لە گرانترین پێکهاتەکانی چێشت لێنان،
بەڵام ئەگەر فیلمی کلاسیکی تۆم هانکسی ساڵی ٢٠٠٩ـی 'فریشتە و جنۆکەکانـ'ـت بینیبێت،
رەنگە بە رێکەوت بەرچاوت کەوتبێت، ئەم فیلمە کە لەسەر بنەمای رۆمانی 'دان براون'
دروستکراوە، بە کورتی باسی مادەکەی کردووە.
گرانترین مادەی جیهان لە راستیدا شتێکە پێی دەوترێت دژە
ماددە، ئەمەش نزیکەی هەمان ماددەی ئاساییە تەنها ئەوە نەبێت کە بارگەی کارەبایی پێچەوانەی
هەیە.
لە فیلمەکەی هانکسدا فێربووین کە دژە ماددە دەتەقێتەوە ئەگەر
بەرکەوتنی لەگەڵ هەر شتێکدا هەبێت کە لە ماددە دروستکراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە
دوو هێزی دژ بەیەک ناگونجێن.
بەڵام لە کاتێکدا ماددە لە هەموو شوێنێکدایە، دژە ماددە ناشێت
خەیاڵ بکرێت، ئەوەندە دەگمەنە کە تەنها دەتوانرێت بە بەکارهێنانی Large
Hadron Collider (LHC) ـی CERN دروست بکرێت کە دەستراگەیشتن بەو ماددانە زۆر زەحمەتە و نرخەکانیان
خەیاڵییە.
٢٤ ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ١٩٩٩ زانایانی
ناسا پێشبینی تێچووی دروستکردنی تەنها یەک گرام دژە هایدرۆجین یان دژە ماددەیان
کرد، بە دڵنیاییەوە ئاساییە ٦٢ تریلیۆن دۆلار پارەیەکی زۆر بێت بۆ شتێکی وا بچووک
و زۆر کەس بە شایانی ئەو نرخەی نەزانن.
ئەگەر پێت وایە ئەم نرخە زیادەڕەوییە، بزانە تەنانەت ستیڤن
فارمەر، نووسەری کتێبی 'کیمیای سەیر' لە ساڵی ٢٠١٧، هاوڕا بوو لەگەڵ ئەوەی کە نرخی
هەر گرامێک نزیکەی ٦٢.٥ تریلیۆن دۆلار بێت.
هێندەی تر سەرنجڕاکێشە کاتێک بیردەکەینەوە لە نرخێک بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی سندوقی دراوی ماناسۆنی پێشبینی بەهای ئابووری "تەواوی جیهان" دەکات
کە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی ١٠٤ تریلیۆن دۆلار بێت.
بۆ دروستکردنی گرامێک دژە ماددە، نزیکەی ١٠٠ ملیار ساڵ دەخایەنێت،
کەواتە رەنگە ٦٢ تریلیۆن دۆلار نرخێکی گونجاو بێت.
H.Y