کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و
سبەی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، سبەی خێرایی با دەگاتە سەروو ٤٠ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە،
ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ دوو پلە بەرز
دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچە
هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی شەودا
لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندێک کات
دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە. بە شێوەی پچڕ پچڕ و تاوەکو بەیانی رۆژی چوارشەممە
بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما
جێگیر دەبن و بە گشتی خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەرێم واتە لە گەرمیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:
هەولێر :٣٤پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٣٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٣٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٥ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣٤ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ٣١ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٩ پلەى سیلیزى