ئارەزووی دەکرد بچێتە کەنار دەریا بەڵام هاوسەرەکەی دوورگەیەکی بۆ کڕی

PM:06:58:28/09/2024

5876 جار خوێندراوەتەوە

کەسایەتییەکی بەناوبانگی دوبەی هەرایەکی گەورەی لە سۆشیاڵ میدیادا دروست کرد، دوای ئەوەی ئاشکرایکرد هاوسەرە ملیۆنێرەکەی دوورگەیەکی بۆ کڕیوە بە بەهای ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئازادییەکی تەواوەوە جلی مەلەکردن لەبەر بکات و هەرکات ویستی بچێتە ئەو شوێنە.

ئەلنەداکی سعودی تەمەن ٢٦ ساڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کلیپێکی ڤیدیۆیی بۆ فۆڵۆوەرسەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا دوورگەیەک پیشان دەدات و لەسەر ڤیدیۆکە نووسیویەتی: "کاتێک تەنها لەبەر ئەوەی دەتەوێت جلی مەلەکردن لەبەر بکەیت هاوسەرە ملیۆنێرەکەت دوورگەیەکت بۆ دەکڕێت".

لە ڤیدیۆکەدا ئەو گەشتە تایبەتە دەردەخات کە ئەو دوو هاوسەرە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ دوورگەکە ئەنجامیانداوە، شوێنەکە نیشان دەدەن کە جوانییەکی سروشتی سەرسوڕهێنەری هەیە، بریتییە لە رووبەرێکی بەردین و پڕ لە دارخورمای بەرز کە دەوری دەریاچەیەکی شین و ئارامیان داوە.

ئەو کەسایەتییە بەناوبانگە کۆمێنتێکی لەسەر ڤیدیۆکە کردووە و دەڵێت: "ئەمە باشترین وەبەرهێنانی هاوسەرەکەمە کە تا ئێستا کردوویەتی"، پۆستەکە زۆر بە خێرایی زیاتر لە ٥,٢ ملیۆن بینەری هەبووە و سۆشیال میدیای تەنیوە.

H.Y