ئەم خواردنەوانە چارەسەری کۆکە و سەرمابوون دەکەن

PM:08:18:27/09/2024

3416 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی سەرمادا کەسانێکی زۆر تووشی کۆکە و هەڵامەت دەبن کە ئەمەش حاڵەتێکی بێزارکەرە و دەکرێت نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بێت وەك ماندوێتی و شەکەتیی و ئازاری ماسولکەکان.
ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لەو خواردنەوانە کردووە کە کۆکە و هەڵامەت کەم دەکەنەوە و جەستە ئارام دەکەنەوە، بریتین لەمانە:
چای زەنجەفیل:
زەنجەفیل یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ رۆژی سەرما و تووشبوون بە کۆکە، چونکە هەوکردنەکان ئارام دەکاتەوە و چارەسەریان دەکات، باشتروایە زەنجەفیلی تازە بەکاربهێنن لەجیاتی وشککراوە.
لیمۆ و هەنگوین:
بۆ چارەسەری سەرمابوون دەتوانن لیمۆ و هەنگوین بخۆنەوە، چونکە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسیدەکان کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن و هانی جەستە دەدەن زوو لە نەخۆشییەکان چاك ببێتەوە.
خواردنەوەی زەعتەر:
ئەم خواردنەوەیە بە چارەسەرێکی سروشتی دادەنرێت بۆ هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان، هەروەها قوڕگ و سییەکان پاکدەکاتەوە، بۆیە باشتروایە لە رۆژێکدا دووجار بخورێتەوە.