تایبەتمەندی ئەو کەسانەی رەنگی چاویان قاوەییە

PM:02:59:25/09/2024

32644 جار خوێندراوەتەوە

هەر رەنگێکی چاو تایبەتمەندی خاوەنەکانیان ئاشکرا دەکەن، ئەوانەی چاویان قاوەییە بەوە ناسراون کە کەسایەتییەکی سادەیان هەیە و زۆر کۆمەڵایەتین.

لە بابەتێکی ماڵپەری " Listurge" بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات رەنگی چاوەکان ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە تایبەتمەندنی کەسایەتی مرۆڤدا، چاو قاوەییەکان بەوە ناسراونهەمیشە قوربانی دەرن بۆ ئەو کەسانەی خۆشیان ئەوێن، لە ئەنجامدانی کارەکانیاندا پشت بەخۆیان دەبەست، لێرەدا دیارترین تایبەتمەندی ئەو کەسانەی رەنگی چاویان قاوەییە دەخەینەروو، کە بریتین لە:

١.ڕاستگۆ و متمانەپێکراون.

٢. کەسانی داهێنەر و سەرکەوتوون.

٣. رووخۆش و کۆمەڵایەتین.

٤. خۆشەویستییەکی قووڵیان بۆ سرووشت هەیە.

٥. کەسانی دڵسۆز و بەوەفان.

٦. لە بڕیارداندا خۆپەرستن.

٧. هەستیار و بە گومانن.