خۆشکردنی باڵی مریشك بە ڕوبەهەنار

PM:01:58:18/07/2021

11748 جار خوێندراوەتەوە

باڵی مریشک زۆر بەی کات بۆ برژاندن بەکاردەهێنرێت و دەخورێت، بەتایبەت لە سەیران و چوونە دەرەوەکانی گەشتدا، چونکە ئامادەکردنی ئاسانە و تامێکی خۆشی هەیە.
کەرەستەکانی:
۱/۲ نیو کیلۆ باڵی مریشك 
کەوچکێکی زەڵاتە خوێ
کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتوون
سێ کەوچکی چێشت ڕوبەهەنار
۱/۲ ئاوی نیو لیمۆ 
کەوچکێکی چا لیمۆندزی
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا باڵەکان جوان دەشۆرێتەوە و  خاوێن دەکرێتەوە و دەکرێتە سوزگییەکەوە بۆ ئەوەی ئاوەکەی پێوە نەمێنێت.
لەناو دەفرێکدا هەموو کەرەستەکان جگە لە باڵی مریشکەکە تێکەڵ بکە، بۆ ئەوەی سۆسەکەی ئامادە بێت. 
باڵەکان بکەرە ناو سۆسەکەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر یان زیاتر لەناو ساردکەرەوەدا دایبنێ.
دواتر بە فڕن یان لەسەر خەڵوز بیبرژێنە و لەگەڵ نان و دۆ پێشکەشی بکە.

الطبخ بالصور , اعرفي اسرار الطبخ - اقتباسات