کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

AM:10:33:22/09/2024

68 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان هەیە و پلەکانی گەرما چەند پلەیەکی دیکە بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر ناوچە سنوورییەکان هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەنزیکەى یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

باس لەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ چەند پلەیەک بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٣ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣١ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٦ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٣ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣١ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٧ پلەى سیلیزى