نەیزەکێکی بچووک هاوشێوەی "فستق" بە نزیک زەویدا تێدەپەڕێت

AM:09:34:20/09/2024

1844 جار خوێندراوەتەوە

نەیزەکێکی بچووکی شێوە سەیر و سەمەرە، کە لە فستقێکی گەورە دەچوو، لە نزیک زەوییەوە تێپەڕی.

زنجیرەیەک وێنە کە لەلایەن راداری Goldstone Solar System بە دەستهاتووە لە نزیک شاری بارستۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، رۆژێک پێش ئەوەی نزیکترین نزیکبوونەوەی لە هەسارەکەمانەوە هەبێت و ناوی نرا ON 2024.

ئەم نەیزەکە بچووکە بە دووری ٦٢٠ هەزار میل "یەک ملیۆن کیلۆمەتر" لە زەوییەوە تێپەڕیوە، کە دەکاتە نزیکەی ٢.٦ هێندەی مەودای نێوان مانگ و زەوی.

ئەو نەیزەکە بچووکە نزیکە لە زەوی لە ٢٧ی تەمموزدا لەلایەن پشکنەری ATLAS کە لەلایەن ناساوە سەرپەرشتی دەکرێت لەسەر ماونا لوا لە هاوایی دۆزرایەوە و شێوەی لە فستق دەچێت، هاوشێوەی نەیزەکی ٢٠٢٤ JV33 کە مانگێک لەمەوبەر لە زەوی نزیک بووەوە و ئەویش قەبارەی بچووک بوو.

2024 ON پێدەچێت دووانەییەکی بەیەکەوەلکاو بێت، دوو لوولەی گۆڕاوی هەیە، یەکێکیان نزیکەی ٥٠٪ گەورەترە لە ئەوی دیکە، بە ملێکی باریک جیاکراوەتەوە.

بەپێی وێنەکان درێژییەکەی نزیکەی ٧٥٥ پێ (٣٥٠ مەتر)ە، بە زیاتر لە ١٢.٣ پێ (٣.٧٥ مەتر) پانی دەتوانرێت لەسەر رووی زەوی ببینرێت.

ئەم نەیزەکە بچووکە بە مەترسیدار پۆلێن دەکرێت، بەڵام لە داهاتووی نزیکدا مەترسی لەسەر زەوی دروست ناکات.

H.Y